سەردێڕ:

سەربازێکی تورکیا لەسەر سنوری ئێران کوژرا

فۆتۆ: 
2019-10-18

8203 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕایانگەیاند، سەربازێکی ئەو وڵاتە لەسەر سنوری نێوان ئێران - تورکیا کوژراوە و، دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.

بە گوێرەی ھەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیکی عەرەبی، "ئەمڕۆ ھەینی سەربازێکی تورکیا لە کاتی کارکردنی خۆی لەسەر سنوری نێوان تورکیا بە گولە ی چەند چەکدارێکی نەناسراو کۆژراوە و، دوو سەربازی دیکەی ئەو وڵاتەش بریندار بوون".

لەھەواڵەکەشدا ھاتووە، "سەربازە تورکەکان بەئاراستەی سەرچاوەی تەقەکان وەڵامیانداوەتەوە".

سوپای تورکیا لە پاش بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان هێرشە سەربازییەکانی لەو ناوچانە  دەستپێکردووە و بەھۆیەوە سەدان کەس گیانیان لەدەستداوە و بە ھەزارانیش ئاوارە بوو.