سەردێڕ:

هەسەدە لە سەرێکانی: گەر تورکیا بەردەوام بێت لە شکاندنی ئاگربەست ئەوا مافی خۆمانە بەرگریی بکەین

تورکیا هەر بەردەوامە لە بۆمبارانکردنی سەرێکانی
فۆتۆ: 
2019-10-18

5899 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هاوار بڵاویکردووەتەوە: بەپرسانی هەسەدە لە سەرێکانی ڕایانگەیاند، ئەگەر تورکیا بەردەوام بێت لەسەر شکاندنی ڕێککەوتنەکە ئەوا بە مافی خۆمانی دەزانین بەرگریی بکەین.

دوای ئەوەی تورکیا لە بەری بەیانی ئەمرۆوە هەر بەردەوامە لە بۆمبارانکردنی سەرێکانی و ناوچەکانی دیکەی رۆژئاوای کوردستان، هەسەدە هۆشدارییدا لەبەرامبەر شکاندنی ڕێککەوتنەکە لەلایەن تورکیاوە، ئەمانیش وەڵامیان دەبێت.

هاوکات، سەرچاوەکان تا ئێستا شەهیدبوونی ٥ هاوڵاتی مەدەنییان ڕاگەیاندووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ شاندێکی باڵای ئەمریکا سەردانی تورکیایان کرد و دوای چەند کاتژمێرێک لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتوین ئاگربەست لە باکوری سوریا ڕابگەیەنن، و بە پێی ئەو ڕێکەوتنە دەبێت لە ماوەی ١٢٠ کاتژمێردا تەواوی ھێزە کوردییەکان لەسەر سنوری تورکیا بکشێنەوە".