سەردێڕ:

روانگەی سووری: شەهیدبوونی ٥ هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی بۆردومانى تورکیاوە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا

دوای ڕێککەوتنەکەی ئەمشەوی ئەمریکا و تورکیا بۆ ئاگربەست
فۆتۆ: 
2019-10-18

2676 جار خوێندراوەتەوە

روانگەی سووری بڵاویکردەوە، ٥ هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی بۆردومانى تورکیاوە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهید بوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، "هەسەدە تورکیا تۆمەتبار دەکات بە شکاندنی ڕێکەوتننامەکە".

ڕوانگەی سووری ئەم بەیانییە ڕایگەیاندبوو، "پێکدادانەکان و بۆردومانەکان لە سەرێکانی و عەین عیسا بەردەوامبوون سەرباری ئەوەی ئەمریکا بەڵێنی لە تورکیا وەرگرت کە ھێرشەکانی ڕادەگرێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ شاندێکی باڵای ئەمریکا سەردانی تورکیایان کرد و، دوای چەند کاتژمێرێک لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتوون ئاگربەست لە باکوری سوریا ڕابگەیەنن، و بە پێی ئەو ڕێکەوتنە دەبێت لە ماوەی ١٢٠ کاتژمێردا تەواوی ھێزە کوردییەکان لەسەر سنوری تورکیا بکشێنەوە".