سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

فۆتۆ: 
2019-10-18

1261 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ھەینی ١٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٩، نرخی بەرمیلێک نەوتی برینت لە بازارەکانی جیھاندا ٥٩ دۆلار و٧٠ سەنتە و، ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە   ٥٣دۆلار و٨٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرھەم ھێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرھەمھێن و ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

جگە لەوەش بەھۆی فشارە بەردەوامەکانی ئەمریکا لە ئێران کە نەوتی ھەناردە کراوی ئەو وڵاتە دەھێنێتە ئاستی سفر، لەبەرامبەردا نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھاندا گۆڕانکاریی بەسەردادێت.