سەردێڕ:

دەقی ڕێککەوتنەکەی نێوان ئەمریکا و تورکیا

فۆتۆ: 
2019-10-17

36414 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ دوای ٢ کاتژمێر و ٤٠ خولەک لە کۆبوونەوە و دانوستان  لەنێوان جێگری سەرۆکی ئەمریکامایک پێنس و سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، هەردوولا بە جیا و لە دوو کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیدا بەشێک لە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەیان بڵاو کردەوە.

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی دەقی وەرگێڕدراوی ڕێککەوتننامە ١٣ خاڵییەکەتان بۆ بڵاو دەکاتەوە

١. ئەمەریکا و تورکیا پەیوەندی نێوانیان وەک دوو ئەندامی ناتۆ دووپات دەکەنەوە. ئەمریکا لە نیگەرانییە ڕەواکانی ئاسایشی تورکیا لەسەر سنووری باشووری تورکیا تێدەگات.

٢. تورکیا و ئەمەریکا ڕازین بەوەی ھەلومەرجەکان بە تایبەتی ھەلومەرجی باکوری رۆژھەڵاتی سوریا پێویستی بە ھاریکاری نزیکتر ھەیە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھەردوولا.

٣. تورکیا و ئەمەریکا پابەند دەمێننەوە بە پارێزگاریکردنی ناوچەکانی ناتۆ و دانیشتووانی دژی ھەموو ھەڕەشەیەک، لەگەڵ تێگەیشتنی بەھێز کە یەک بۆ ھەموو و ھەموو بۆ یەک.

٤. ھەردوو وڵات پەیمانی خۆیان دووپات دەکەنەوە بۆ پاڵپشتیکردن لە ژیان و مافەکانی مرۆڤ، ھەروەھا پارێزگاریکردن لە کۆمەڵگا ئاینیی و نەتەوەییەکان.

٥. تورکیا و ئەمەریکا پابەندن بە چالاکییەکانی شەڕی دژ بە داعش لە باکوری رۆژھەڵاتی سوریا، وەک ھاریکاریکردن لەسەر بەڕێوەبردنی ئەو زیندانانەی کە بەندکراوە داعشەکانی تێدایە، ھەروەھا ئەو ئاوارانەش کە پێشتر لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشدا بوون.

٦. تورکیا و ئەمەریکا قایلن بەوەی ئۆپراسیۆنەکانی دژی تیرۆر تەنھا دەبێت تیرۆرستەکان و حەشارگەکانیان، بارەگاکان، چەکەکان، ئۆتۆمبێلەکان و ئامێرەکانیان بکەنە ئامانج.

٧. لایەنی تورکی پابەندبوونی خۆی بۆ دووپاتکردنەوەی ئاسایش و گوزەرانی ھەموو دانیشتوانی ناوچەی ئارام راگەیاند کە تورکیا کۆنترۆڵی دەکات و گرنگیپێدانی زیاتر دەبێت بۆ ئەوەی ھیچ زیانێک بە ھاووڵاتییانی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی نەگەیەندرێت.

٨. ھەردوو وڵاتەکە پابەندبوونی خۆیان بە یەکگرتوویی سیاسی و سەروەریی خاکی سوریا و پڕۆسەی سیاسی کە لەلایەن یوئێنەوە سەرپەرشتی دەکرێت، دووپات دەکەنەوە و ئامانجی کۆتاییھێنانە بە ململانێکانی سوریا، بە گوێرەی بڕیاری ٢٢٥٤ی یوئێن.

٩. ھەردوو وڵات ڕازی بوون بە بەردەوامیدان بە گرنگی و چالاکیی ناوچەی ئارام بۆ ئەوەی چارەسەری نیگەرانییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا بکات، وەک کۆکردنەوەی چەکە قورسەکانی یەپەگە و ھەڵوەشانەوەی ھەموو بنکە و پێگەکانی شەڕیان.

١٠. ناوچەی ئارام لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی تورکیاوە بەڕێوە دەبرێت و لە ھەموو ڕەھەندەکانی جێبەجێکردنییەوە ھەردوولا ھاریکارییان زیاتر دەکەن.

١١. لایەنی تورکی ئۆپەراسیۆنی "کانی ئاشتی" ڕادەگرێت بۆ ئەوەی لە ماوەی ١٢٠ کاتژمێردا رێگە بە کشانەوەی یەپەگە لە ناوچەی ئارام بدات، ئۆپەراسیۆنی "کانی ئاشتی" رادەگیرێت لە بۆ ئەوەی ئەم کشانەوەیە جێبەجێ ئەم کشانەوەیە.

١٢. ھەر کە ئۆپەراسیۆنی "کانی ئاشتی" وەستێنرا، ئەمەریکا ڕازی دەبێت بەوەی سزای دیکە و زیاتر نەسەپێنێت، لەژێر فەرمانی جێبەجێکردنی ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، کە بلۆککردنی سامان و راگرتنی گەشتی چەند کەسێکی دیاریکراو بوو بۆ ئەمەریکا، لەوانەی کە دەستیان لە بارودۆخی سوریادا ھەبووە، ھەروەھا کاردەکات بۆ راوێژکردن لەگەڵ کۆنگرێس بۆ دیاریکردنی ئەو پێشکەوتنانەی کە بەدی دێت بۆ بەدەستھێنانی ئاشتی و ئاسایش لە سوریادا، بە گوێرەی بڕیاری ٢٢٥٤ یوئێن، ھەر کاتێک ئۆپراسیۆنی "کانی ئاشتی" راگیرا وەک لە خاڵی ١١دا ھاتووە، سزا ھەنووکەییەکان لەژێر فەرمانی جێبەجێکار کە پێشتر ئاماژەمان پێداوە ھەڵدەگیرێت.

١٣. ھەردوو لایان پابەندن بە کارکردن پێکەوە بۆ جێبەجێکردنی ھەموو ئامانجەکان کە لەم بەیاننامەیەدا دیاریکراوە.


١٧.٩.٢٠١٩