سەردێڕ:

مەزڵوم کۆبانێ: پابەندین بە ئاگربەستەوە

فۆتۆ: 
2019-10-17

16215 جار خوێندراوەتەوە

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، پابەندین بە ئاگربەستەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ڕێککەوتنی نێوان واشنتن و ئەنقەرە ناوچەی نێوان سەرێکانی و گرێ سپی دەگرێتەوە".

ئەمشەو ئەردۆغان و مایک پێنس لە ئەنقەرە ڕێککەوتننامەیەکیان لەسەر ھێرشەکانی تورکیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان واژوو کرد.

بەپێی ڕێککەوتنەکە، "لە ماوەی ١٢٠ کاتژمێردا تەواوی ھێزە کوردییەکان لەسەر سنووری تورکیا دەکشێنەوە".

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، "لەگەڵ ھێزە کوردییەکان کاردەکەین بۆ ئەوەی بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لەسەر سنووری تورکیا بکشێنەوە".