سەردێڕ:

برێت مەکگۆرک: پلانەکەی تورکیا جێبەجێ نابێت

برێت مەکگۆرک - نوێنەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی شەڕی دژ بە داعش
فۆتۆ: ئەرشیف
2019-10-17

71179 جار خوێندراوەتەوە

برێت مەکگۆرک لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "ئەمریکا پلانی تورکیای بۆ فراوانکردنی سنوورەکانی بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر بۆ نێو خاکی سوریا پەسەند کرد بەبێ ئەوەی گوێ بە ڕاستییەکان بدات لەسەر ئەرزی واقیع"، دەشڵێت، "ئەم پلانەی تورکیا کاری کردە نییە و جێبەجێ نابێت".

مەکگۆرک نوێنەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی شەڕی دژ بە داعش دەڵێت، "ئەمریکا پلانەکەی تورکیای پەسەند کردووە بەبێ ئەوەی بایەخ بدات بە ڕاستییەکان کە لەسەر ئەرزی واقع ڕوودەدەن".

نوێنەرەکەی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا کە پێشتر بەهۆی بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ دەستی لەکار کێشایەوە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، "تورکیا دەڵێت کە تەواوی سنوورەکە لە فوراتەوە ھەتا عێراق (بە درێژایی ٤٥٠ کم و بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر) دەبێت لەلایەن ھێزە سەربازییەکانییەوە کۆنترۆڵ بکرێت".