سەردێڕ:

ڕاوێژکاری بەشار ئەسەد: ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا بە ناڕوونی ڕاگەیەندرا

فۆتۆ: 
2019-10-17

8935 جار خوێندراوەتەوە

بەسینە شەعبان ڕاوێژکاری بەشار ئەسەد ڕایگەیاند، "ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا بە ناڕوونی ڕاگەیەندرا" وتیشی، "پێشوازی لەنمونەی وەکو کوردستانی عێراق لە سوریا ناکەین".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەستەواژەی "ناوچەی ئارام" دروست نییە بەڵکو دەبێتە "ناوچەی داگیرکراو".

ئەمشەو دوای کۆبوونەیەوەکی دوو کاتژمێریی، ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا،  ڕێککەوتنامەیەکیان لەسەر ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان وەکو "ئاگربەست" واژوو کرد.

ھاوکات دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتننامەکە، مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی ھەسەدە ڕایگەیاند، پابەندی ئاگربەستەکە دەبن.

لەلایەکی دیکەشەوە، برێت مەکگۆرک نوێنەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ھاوپەیمانێتی شەڕی دژ بە داعش لە تویتێکدا وتی، "پلانەکەی تورکیا کاری کردە نیە و جێبەجێ نابێت".