سەردێڕ:

دیندار زێباری هاوخەمی خۆی دەربری بۆ كوژرانی ئامانج بابانی و هاوسەرەکەی

فۆتۆ: 
2019-10-17

3649 جار خوێندراوەتەوە

دیندار زێباری رایگەیاند، ئيدانەى کوشتنى رۆژنامەنوس ئامانج بابانى و هاوسەرەکەى دەکەین پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەى ورد لە بابەتەکە بکەن.

دیندار زێباری بەرپرسی لیژنەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لەلاپەرەى تایبەتى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى، "بەداخەوەم شەوى شانزەى ئۆکتۆبەر تەرمى هەردوو رۆژنامە نوس ئامانج بابانى وهاوسەرەکەى لەشارى سلێمانى دۆزرانەوە بەکوژراوى".

راشیگەیاند، "ئيدانەى ئەو کارەدەکەم پێویستیشە دەزگا پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیەکى ورد لە بابەتەکە بکەن و ئەنجامیش بۆرایگشتى رابگەیەنن".

لەبەشێکى دیکەى نوسینەکەیدا هاوخەمى خۆى بۆ کەسوکار و دۆستان وهاورێیانى دەردەبرێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، شەوى رابردوو لەشارى سلێمانى ئامانج بابانی ڕۆژنامەنوسی دیاری کەناڵی ئێن ئاڕتی و لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵەکەیان، لەنێو ئوتۆمبێلەکەی خۆیاندا کوژران.