سەردێڕ:

ترەمپ: کوردە ھاوپەیمانەکانمان ڕزگار کرد

فۆتۆ: 
2019-10-17

16887 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کەمێکی دیکە لە تورکیاوە هەواڵی خۆش دێت، وتیشی "کوردە ھاوپەیمانەکانمان ڕزگار کرد".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ھەواڵی زۆر باش لە تورکیاوە ھەیە و ژیانی ملیۆنان کەس ڕزگاردەکات".

دەشڵێت، "چیتر سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا پێویست نییە".

ترەمپ ئاماژەی بەوەشداوە، "ڕێککەوتنمان لەگەڵ تورکیا لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە سوریا دەرئەنجامێکی سەرسوڕھێنە".

ھاوکات سوپاسی کوردەکانیش دەکات و دەڵێت، "ئاگربەست سەروماڵیان ڕزگار دەکات".

سەرۆکی ئەمریکا وتوشیەتی، "لە ھەوڵەکانمان بۆ تێکشکاندنی داعش بەردەوام دەبین".