سەردێڕ:

سیناتۆر لیندسی گراهام: ئێران بۆشایی ئەمریکا لە سوریا پڕدەکاتەوە

فۆتۆ: 
2019-10-17

2442 جار خوێندراوەتەوە

سیناتۆر لیندسی گراھام ڕایگەیاند، ئێران بۆشایی ئەمریکا لە سوریا پڕدەکاتەوە، وتیشی "سزاکانی سەر تورکیا بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی ئەردۆغان ھەڵسوکەتی دەگۆڕێت".

گراھام ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ھەرگیز جارێکی تر ڕێگە بە گەڕانەوەی داعش نادەین".

لەمبارەیەوە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایانگەیاند، "لەسەر کۆمەڵکوژیی کورد بەھۆی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا مێژوو لێپرسینەوەمان لێ دەکات".

دەشڵێن، "سزاکانی سەر ئەنقەرە ئەردۆغان ناچار دەکات ھێرشەکانی وڵاتەکەی بۆسەر سوریا ڕابگرێت".

بەپێی زانیارییەکان، پرۆژەکەی کۆنگرێس داوای ڕاپۆرتێک لەسەر سامانی ئەردۆغان و خێزانەکەی لە حکومەتی ئەمریکا دەکات.