سەردێڕ:

سعودیە.. ٣٥ عەمرەکار گیانیانلەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-10-17

9102 جار خوێندراوەتەوە

بەھۆی ڕوداوێکی ھاتوچۆوە لەسەر ڕێگای ’’ ھیجرەی’’ نێوان شاری مەککە و مەدینەی سعودیە ٣٥ عەمرەکار گیانیانلەدەستدا و ٤ ی دیکەش بریندار بوون.

ڕۆژنامەی سەبەقی سعودیە بڵاویکردەوە دوێنی چوارشەممە لەسەر ڕێگای خێرای نێوان ھەردوو شاری مەککە و مەدینە پاسێک کە تایبەت بوو بە گواستنەوەی عەمرەکاران توشی ڕوداوێکی ھاتووچۆ بووە و، لە ئاکامی ڕووداوەکەش ٣٥ عەمرەکار گیانیانلەدەستداوە و ٤ی دیکەش بریندار بوون.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ئەو کەسانەی لە ڕوداوەکەدا گیانیانلەدەستداوە ھەڵگری ڕەگەزنامەی جیاوازن و خەڵکی وڵاتە جیاوازەکانن.

لە وڵاتی سعودیە ساڵانە ڕووداوی ھاچۆ و ئاگرکەوتنەوە و چەندین ڕوداوی جۆراو جۆری دیکە دەبێتە ھۆی گیانلەدەستدانی حاجیان و عەمرەکارانی وڵاتە جیاوازەکان.