سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند خۆی سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەی دۆسیەی تیرۆکردنی ئامانج بابانی دەکات

فۆتۆ: 
2019-10-16

28106 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ ئێن ئاڕتی ڕایگەیاند، خۆی سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەی دۆسیەی کوژرانی ئامانج بابانی دەکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرەڕای پرسە و سەرەخۆشی لەخانەوادە و هاوڕێکانی، خۆی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی، سەرپەرشتی دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەی دەکات.

دەشڵێت، ئەو تاوانە کە بووە مایەی گیان لەدەستدانی ھەردوو ڕۆژنامەنووس ئامانج بابانی و لانە محەمەدی ھاوسەری و جگەرگۆشەکەیان ھەموومانی تاساند، دڵگرانم بەو ھەواڵە، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە و خۆم سەرپەرشتی دۆسیەی ئەم تاوانە قێزەونە دەکەم تا دەگاتە ئەنجام.

نوێدەکرێتەوە..