سەردێڕ:

مەزڵوم کۆبانێ: تائێستا ٢٠٥ شەڕڤان شەهیدبوون

فۆتۆ: 
2019-10-16

10741 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، لەئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەمان لەگەڵ سوپای تورکیا، تا ئێستا ٢٠٥ شەڕڤان شەهیدبوون.

دەشڵێت، زۆرترین زیان بەر خەڵکی سڤیل کەوتووە.

وتیشی، ئەمریکا هەڵوێستی لاوازە و پابەندی بەڵێنەکانی نەبووە.

دەربارەی شەڕی داعش دەڵێت، لە ئێستادا ئەو شەڕە بۆ ئێمە لاوەکییە و کاری لە پێشینەمان بەرگریکردنە لە گەلەکەمان.

دەشڵێت، ئەو لایەنانەی دەتوانن هێرشەکانی تورکیا ڕابگرن، ئەمریکا و ڕوسیان.

مەزڵوم کۆبانێ ئەوەشی وت، "دەبێت ڕێکەوتنەکە لەگەڵ هێزەکانی سوریا لەناوچەکانی شەڕ جێبەجێبکرێت".