سەردێڕ:

تورکیا: ئامادەین وەڵامی سزاکانی ئەمریکا بدەینەوە

فۆتۆ: 
2019-10-16

3728 جار خوێندراوەتەوە

ئیبراھیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی ئامادەیە وەڵامی ئەو سزایانە بداتەوە کە لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر تورکیادا سەپێندراوە.

بە پێی ھەواێکی سایتی "الحدیث"ی عەرەبی، ئیبراھیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئامادەیە وەڵامی ئەو سزایانە بداتەوە، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دەیەوێت بەسەر تورکیایدا بیسەپێنێ.

وتیشی، تورکیا ھێرشەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای سوریا ڕاناگرێت و بەردەوا دەبێت.

دەشڵێت، بەشێکی سزاکان خۆیان دەبیننەوە لە زیادکردنی باج لەسەر ھاوردەکردنی پۆڵای تورکی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان و ڕاگرتنی گفتووگۆی بازرگانی لەگەڵ تورکیادا.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی تشرینی یەکەم، ھەڕەشەی لە تورکیا کرد بە سەپاندنی سزا بەسەر ئەو وڵاتەدا، ئەکەر بێتو گفتووگۆی نێوان مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە ئەنقەرە، ئەنجامێکی باشی نەبێت.