سەردێڕ:

ترەمپ: بڕیاری ئەردۆغان بۆ هێرشکردنەوە سەر باکووری سوریا ڕاینەچڵەکاندم

فۆتۆ: 
2019-10-16

7933 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا لەگەڵ هاوتا ئیتاڵییەکەی ڕایگەیاند، بڕیاری ئەردۆغان بۆ هێرشکردنەوە سەر باکووری سوریا ڕاینەچڵەکاندم، دەشڵێت ئەگەر ڕووسیا یارمەتی کوردەکان دەدات ئەوە شتێکی باشە و خراپ نییە.

دەشڵێت، ئێمە پۆلیس نین و دەمەوێت سەربازە ئەمریکییەکان لە سوریا بگەڕێنەوە بۆ نیشتمانەکەیان.

وتیشی، ھیوادارین تورکیا و سوریا لەنێوان خۆیاندا کێشەکە چارەسەر بکەن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەگەر دیداری مایک پێنس لەگەڵ ئەردۆغان سەرکەوتوو نەبوو، کە وابڕیارە سبەینێ لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت، ئەوا سزاکانی سەر تورکیا "وێرانکەر" دەبن.

ئەمەش لەکاتێکدایە سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریداوە سەربازەکانی وڵاتەکەی لە سوریا بکشێنێتەوە، تەنها هەندێک سەرباز وەکو "چاودێر" لەسەر دۆخەکە دەهێڵێتەوە.