سەردێڕ:

سوپای سوریا چووە ناو کۆبانێ

فۆتۆ: 
2019-10-16

6495 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، سوپای سوریا کە بەشار ئەسەد سەرۆکایەتی دەکات، چووەتە ناو شاری کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان.

دوای ڕێکەوتنیان لەگەڵ کورد(هەسەدە) و لەژێر چاودێریی ڕوسیا، ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای سوریا گەیشتووەتە شاری کۆبانێ.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ھێزەکانی سەر بە سوپای سوریا ڕووباری فوراتیان بڕیوە و، لە پردی قەرە قوزاق لەسەر ڕووباری فورات کۆبوونەتەوە لە نزیک کۆبانێ، ئامادەن بۆ چوونە ناو ناوەندی شارەکە.

چوونە ناوەوەی سوپای سوریا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لە کاتێکدایە، ڕێکەوتنێکی دوو قۆڵی لەنێوان هەسەدە و سوپای سوریا هەیە، کە ڕوسیا سەرپەرشتی و چاودێریی دەکات، ڕێکەوتنەکە بەو شێوەیەیە کە سوپاکەی ئەسەد دەچنە ناو شارە کوردییەکان و لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات، بەرپرسیارێتی سەربازیی ئەو ناوچانە دەگرنە ئەستۆ لەبەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورکیا.