سەردێڕ:

ئەردۆغان: لەگەڵ جێگری سەرۆكی ئەمریكادا كۆنابمەوە

پەیوەندییەکانى تورکیا و ئەمریکا
فۆتۆ: 
2019-10-16

10939 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك كۆمارى توركیا ڕایگەیاند، لەگەڵ جێگری سەرۆكی ئەمریكادا كۆنابيتەوە کە بڕیارە ئەمڕۆ سەردانی توركیا بکات.

 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆمارى توركیا ڕایگەیاند، ئامادە نییە لەگەڵ مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا كۆببێتەوە كە بە نیازە ئەمڕۆ سەردانی توركیا بكات سەبارەت بە ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و تەنها لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكادا كۆدەبێتەوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، مەرجی توركیا بۆ ئاگربەست بریتییە لە كشانەوەی هەسەدە تا سنوورەكانی عیراق بە قوڵایی ٣٢ كیلۆمەتر.

ئەمەش لە کاتێکدایە پاش کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان، سوپاى تورکیا ھێرشی سەربازی دەستپێکرد بۆسەر رۆژئاواى کوردستان ، کە بە پێی دواین ئامارەکانى ڕوانگەی سوری ھێرشەکان بۆتە ھۆی ئاوارە بوونی ٢٩٥ ھەزار کەس.