سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ئاهەنگێکی هاوسەرگیری دەگۆڕێت بۆ مەیدانی شەڕ

فۆتۆ: 
2019-10-16

25907 جار خوێندراوەتەوە

لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری وڵفرهامبتۆن لە بەریتانیا ئاهەنگێکی هاوسەری گۆڕا بۆ مەیدانی شەڕ، تێێدا بەشێک لە میوانان بتڵ و کورسییان دەگرتە یەکتری.

ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز نوسیوویەتی، ئاهەنگەکە لە سەرەتادا بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچوو، تەنانەت لە دەوری بوک و زاوا سەما دەکرا، بەڵام دواتر شەڕێکی توند لە نێوان میوانەکاندا ڕوویدا، بە جۆرێک بوتڵی شوشە و کورسی و خۆراکیان گرتووەتە یەکتری.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی ناوچەکە، هۆکارەکەی زیادەڕەویکردن بووە لە خواردنەوە کهولییەکان، بەهۆی شەڕەکەشەوە ژمارەیەک خەڵک برینداربوون، بەهۆی قورسیی برینەکانیانەوە تێیدا ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری بۆ پێنج کەس بانگکراوە، لەنێویاندا ئافرەتێکی بەتەمەن و چوار پیاو بوونی هەیە.

پۆلیس هیچ ئاماژەیەکی تری لەبارەی زیانەکان و بریندارەکانەوە نەخستووەتەڕوو.