سەردێڕ:

چین داوا لە تورکیا دەکات جەنگ لە سوریا بوەستێنێت

فۆتۆ: 
2019-10-16

2379 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داوای لە تورکیا کردووە لەمڕۆوە ئۆپەراسیۆنەکەی لە سوریا ڕابگرێت و ھەوڵ بدات بە شێوەیەکی سیاسی ئەم قەیرانە چارەسەر بکات.
وتیشی، چین دژی بەکارھێنانی ھێزە لە پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکاندا، پێیان وایە پێویستە ھەموو لایەک نوێنەری تەواوی بنەما و ئامانجەکانی ڕێککەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان بین و یاساکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان وەربگەڕێن بە دوای ڕێگای تری چارەسەری سیاسی دبلۆماسی بۆ کێشەکە لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەسەڵاتی سوریا وسەلامەتی ھەرێم وناوچەکە و یەکێتییەکەی دەبێ ڕێزی لێ بگیرێت و بپارێزرێت".
ھەفتەیەکە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی بۆسەر باکوری خۆرھەڵاتی سووریا دەستپێکردووە و تا ئێستاش زیاتر لە ٧٠ کەسی مەدەنی کوژراون و نزیکەی ٣٠٠ ھەزار کەسیش ئاوارەبوون، ھەرچەندە ئەمریکا و چەند وڵاتێکی تر داوایان لە تورکیا کردوە ھێرشەکانی رابگرێت بەڵام لە نوێترین لێدوانیدا سەرۆک کۆماری تورکیا رەتیکردۆتەوە کە ھێرشەکانی رابگرێت.