سەردێڕ:

حکومەتی عێراق ٦١ بەرپرسی لە کارەکانیان دورخستەوە

فۆتۆ: 
2019-10-16

3038 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی عێراق بڕیاریدا ٦١ بەرپرس کە پلەکانیان بەڕێوەبەری گشتییە لە وەزارەتەکان لە کارەکانیان دوربخاتەوە.
بە پێی نوسراوێک کە حمید نعیم الغزی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی ١٤ی ئەم مانگە واژوی لەسەرکردووە، حکومەتی عێراق بڕیاریدا ٦١ بەرپرس کە پلەکانیان بەڕێوەبەری گشتییە لە وەزارەت و دەستەکاندا لە کارەکانیان دوربخاتەوە.
بەپێی نوسراوەکە، یاریدەدەری ئەوکەسانەی دوورخراونەتەوە کارەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکاندا بەڕێوەدەبەن تاوەکو کەسانی نوێ بۆ جێگەکانیان پڕدەکەنەوە.
ئەوەش پاش ئەوەدێت لە مانگی ڕابردوودا پارێزگاکانی بەغدا و بابل و دیوانیە و بەسرەو نەجەف و موسەننا و کەرکوک و دیالە و میسان و واست، خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرفراوانی بەخۆوە بینی بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و رەخساندنی ھەلی کار.