سەردێڕ:

بەشێک لەھاولاتیانی دووز لە ساڵیادی ١٦ى ئۆکتۆبەردا مانیان گرت

دوکان و بازاڕەکانیان داخست
فۆتۆ: 
2019-10-16

3556 جار خوێندراوەتەوە

هاوڵاتیانی دووزخورماتوو لە ساڵیادی ١٦ى ئۆکتۆبەردا مانیان گرت و دوکان و شوێنی کارەكانيان داخست.

 پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، هاوڵاتیان و فرۆشیارانى دووزخورماتوو لە ساڵیادی ١٦ى ئۆکتۆبەردا مانیان گرت بەداخستنی دووکان و شوێنی کارەکانیان. 

هەروەها ،هاوڵاتیان و فرۆشیارانى دووزخورماتوولە کاتژمێر٨ بەیانى ئەمرۆوە مانگرتنیان راگەیاندووە تا کاتژمێر ١٢ نیوەرۆ وەک نارەزایەتیەک هەردوو بازارى کۆمارى وهەڵوێست لە شارەکە داخران.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری دووساڵی رابردووەوە لەسەدا ٥١ ی خاکی کوردستان لەدەستدرا و و زیانێکى زۆرى گیانى و مادى بەر دووزخورماتوو و ناوچەکانى تر کەوت، هەرچەندە بریاربوو لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە پێکبهێندرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێک لەو بارەیەوە نەنراوە.