سەردێڕ:

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2019-10-16

2014 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ دەكات وەک بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومییەکان .

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە وچەند تەوەرێک گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت وەک بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی سەرجەم زانکۆ حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦ .

بەپێی زانیارییەكان لەکۆبونەوەکەدا ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی نەوتی سپی بە سەر هاووڵاتییان پێش هاتنی  وەرزی زستان و خستنەرووی پێشنیاری پرۆژە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی تاوتوێدەکرێت.

یەکیکى دیکە لە تەوەرەکانى کۆبونەوەکە گفتوگۆکردنە دەربارەی داڕشتنەوەى سیاسەتێکی نوێ بۆ بە بازاڕکردنی گەنمی ناوخۆیی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستاندا.