سەردێڕ:

عێراق: وەرگرتنى ١٣ هەزار چەکدارى داعش لە سوریا ناراستە

مایک پۆمپیو پەیوەندى بە بەرهەم ساڵحەوە کرد
وێنەى ئەرشیف
فۆتۆ: 
2019-10-16

2281 جار خوێندراوەتەوە

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق لە پەیوەندیەکى تەلەفۆنى لەگەڵ مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رەتیکردەوە کە رەزامەندبوبێت بە وەرگرتنى ١٣ هەزار چەکدارى داعش لە سوریا.

شیوان وائیلى راوێژکارى سەرۆک کۆمارى عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پەوەندییە تەلەفۆنییەکەى مایک پۆمپیۆ لەگەڵ بەرهەم ساڵح دۆخى ناوچەکە و پەیوەندییەکانى نێوان واشنتۆن و بەغداد باس کراوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، پۆمپیۆ هیچ داوایەکى لە عێراق نەکردووە بۆ وەرگرتنى ئەو چەکدارانەى داعش کە هێزەکانى سوریاى دیموکرات وەک فشارێک بەرانبەر ئەمریکا بۆ ئازادکردنیان بەکارى دێنێت.

شەوى رابردوو مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق کرد و دۆخى ناوچەکە و دواین گۆڕانکارییەکانى ناوچەکە وهێرشەکانى تورکیا و لایەنى مرۆیى ئاوارەکانیان تاوتوێکردووە.