سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. پیاوێک لە مەراسیمی ناشتنەکەیدا هەمووان دەخاتە پێکەنین

فۆتۆ: 
2019-10-16

49909 جار خوێندراوەتەوە

کەسێک لە ئێرلەندا کە ڕۆحێکی گاڵتەوگەپی هەبووە، لەدوای ناشتنیشی لە گۆڕدا کارێک دەکات کە لە مەراسیمی ناشتنەکەیداهەمووان دەخاتە پێکەنین.

ئاژانسى هەواڵى سکاى نیوزى بەریتانى بڵاویکردەوە، لە ئێرلەندا پیاوێکى گالتەجار دواى ئەوەى خۆى وەک مردووەیەک پیشانى کەسوکارو هاوڕێکانى دا، برا بۆ گۆڕستان و لە کاتى خستنە ناو گۆرەکەیەوە هەموو خەم و گریانەکانى کەسوکارەکەى بۆ قاقاى پێکەنین گۆڕى، بەوەى هاوارى کرد  ''دەرمبێننەوە، نەمردووم، بەڵکو گاڵتەم لەگەڵتان کردووە''.

هاوڕێکانى برادلیش پاش ئەوەى بۆیان دەرکەوت کە ئەو پیاوە گاڵتەى پێکردوون، لەپاش هاوارکردنەکەى کە ووتى دەریبێنن، چەند ساتێک لە ناو گۆرەکەدا هێشتیانەوە و سەرقاڵى پێکەنین بوون.

لە ڕاستیدا پیاوەکە مردووە، بەڵام ئەوەی کردوویەتی تەنها فێڵێکی بچوک بووە کە پێش مردنی لەگەڵ کچەکەیدا پلانیان بۆ داناوە، بۆئەوەی لە مەراسیمی ناشتنەکەیدا هەمووان دڵخۆش بکەن.

کچەکەی ئەندریا لە تویتێکدا نوسیوویەتی "جوانترین مەراسیمی ماڵئاوایی بووە بۆ کەسێکی مردوو"، ئاماژەی بەوەکردووە، دەنگەکە تۆمارکراو بووە کە لەناو گۆڕەکەیدا دانراوە.

کلۆی کیرنان کچەزاکەی وتویەتی "تەنها شتێک کە باپیری ویستوویەتی دڵخۆشکردنی خەڵک و هێنانە پێکەنینیان بووە، بە دڵنیاییشەوە ئەوەی کردووە".

ئەو پیاوە ناوى شاى برادلییەو پێشتر لە سوپاى بەرگری ئیرلەندا کاریکردووە و بە کەسێکى گاڵتەجارو خۆشەویست ناسراوە، برادلیى لە کاتى ناشتنیدا ئەو کەشە خەمناک و گریاناوییەى بۆ کەشیکى پیکەنیناوى گۆڕیوە.

ئ.ل