سەردێڕ:

ئێران.. درووستکردنی کارگەی دووەم و سێیەمی چەکی ناوەکی ڕادەگەیەنێت

فۆتۆ: 
2019-10-15

2831 جار خوێندراوەتەوە

 بەھرۆز کەمال فەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند لە مانگی داھاتوەوە دەست دەکەن بە درووستکردنی کارگەی دووەمی چەکی ناوەکی لە شاری بوشەھیری ئێران.
بە پێی ھەواڵێکی سایتی فەرمی ڕادیۆ فاردا، بەھرۆز کەمال فەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند کە لە مانگی داھاتوەوە ئێران دەست دەکات بە درووستکردنی کارگەی دووەمی چەکی ئەتۆمی لە شاری بوشەھیری سەر بە ئێران، ئەمەش لە کاتێکدایە کە تاکە کارگەی چەکی ناوەکی ئێران لەلایەن ڕووسیاوە درووستکراوە.
درووستکردنی ئەم کارگەیە لە کاتێکدایە لە ساڵی ٢٠١٤، ئێران ڕێکەوتن نامەیەکی ئیمزا کرد لەگەڵ ڕووسیا دەربارەی درووستکردنی کارگەی دووەمی چەکی ناوەکی لە شاری بوشەھیری ئێران.
ئەو وتە بێژە باسی لەوە کرد کە بناغەی درووستکردنی پڕۆژەکە لە ماوەی یەک مانگدا دادەنرێت.ھاوکات ئێران باس لەوە دەکات پلانیان ھەیە بۆ درووستکردنی یەکەی سێیەمی چەکی ئەتۆمی لە ساڵی ٢٠٢١.
 ھەروەھا عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئێران باسی لەوە کرد، یەکەی دووەمی چەکی ناوەکی لە ماوەی شەش ساڵدا درووستکردنەکەی بە کۆتا دێت، یەکەی سێیەمیش لە ماوەی ھەشت ساڵدا.
لەگەڵ ئەوەشدا کارگەی یەکەمی چەکی ناوەکی ماوەی دوانزە ساڵی ویستووە تا تەواو کراوە، ڕوونیش نییە ئایا بە ھۆی کێشەی تەکنیکی بووە یان ھۆکاری سیاسی.
 وا مەزەندە دەکرێت کە بە ھەر سێ یەکەکە پێکەوە ٣٠٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەمبھێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر ڕایگەیاند کە سزاکانی سەر ئێران ھیچ کاریگەرییەک ناکاتە سەر خستنەگەڕی کارگەی چەکی ناوەکی بوشەھیر.