سەردێڕ:

وردەکارى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى ترەمپ بۆ مەزڵووم کۆبانێ

کاتی تەلەفەنەکە ١٤ خولەکی خایاندووە
فۆتۆ: 
2019-10-15

46792 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا بۆ مەزڵووم کۆبانێ ڕایگەیاند، "لەلای منەوە کەسانێك هەن تۆیان لە وڵاتەکەیان خۆشتر دەوێت".

لە کاتژمێرەکانی نیوە شەوی دووشەممە - سێشەممەدا، تەلەفۆنەکەی جەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی لێی دا، کە بە یەکێك لە گرنگترین ئەو ئەو تەلەفۆنانە دادەندرێت تا ئێستا بۆی هاتبێت و هاوکێشەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای لە بنەڕەتەوە گۆڕی.

تەلەفۆنەکە بە سڵاوی دۆناڵد ترەمپ لە جەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی دەستی پێ کردووە. دواتر ترەمپ پێی وتوە ئەوان لە سوریا دەمێننەوە و گەلی کورد و کەمینەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ لەناوبردنی بەکۆمەڵ بەجێناهێڵن.

مەزڵووم عەبدیش دۆخی گەلەکەی گواستووەتەوە بۆ ترەمپ و پێی وتوە کە گەلەکەی لەژێر هێرشی بۆردوومان و گازی کوشندەدان و بەکۆمەڵ ئاوارە بوون، ئەمەش تەنها گەلی کوردی نەگرتووەتەوە بەڵکو خەڵکی باکووری سووریا گولـلەبارانی مەیدانی دەکرێن و گوندەکان خاپوور دەکرێن و منداڵەکان دەکوژرێن و ژنەکان لەسەر شەقامەکان دەمێننەوە.

مەزڵووم عەبدی وتووشیەتی گەلی کورد و کەمینە و پێکهاتەکانی بەهۆی هێرشی تورکیاوە ڕووبەڕووی لەناوبردن و مەرگی بەکۆمەڵ بوونەتەوە. هێزەکانی تورکیا لەگەڵ هێزەکانی نزیک لەو وڵاتە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر کۆبانێ و منبج.

وا دیارە دۆستانی هەسەدە توانیبێتیان کاریگەریی بخەنە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پایتەختی بڕیاردان بجووڵێنن. هەر بۆیە تەلەفۆنەکەی ترەمپ لە بنەڕەوە هاوکێشەکەی گۆڕیوە.

گرنگترین شتی هاوکێشەکە بەرگریکردنی هەسەدە و بەرگەگرتنی گەلی کورد و هەموو هۆزەکانی ئەو ناوچانەیە دژ بە هێرشەکانی تورکیا.

بەڵام پێشتر و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و ڕژێمی سووریا و ڕووسییەکان مێزەکە هەڵاوگەڕاو بووەتەوە.

کاتی تەلەفەنەکەی ١٤ خولەکی خایاندووە، بەو کاتەشەوە کە وەرگێڕەکان قسەکانیان بۆ ترەمپ و مەزڵووم گواستووەتەوە. دوای ئەوە یەکسەر ڕاگەیەندراوی سەرۆکی ئەمریکا و سزاکانی سەر تورکیا بڵاو کرانەوە.

کارەکە گەیشت بە شوێنێک کە ترەمپ داوا لە پێنسی جێگری بکات سەردانێکی لەناکاوی تورکیا بکات بە مەبەستی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەنێوان کوردەکان و تورکەکاندا.

ترەمپ بەڵێنی داوە بەوەی هێرشی تورکیا بوەستێنێت و گەلی کورد و ناوچەکانی دیکە بەجێ نەهێڵن بۆ لەناوبردنی بەکۆمەڵ. لەڕێگەی تویتەری خۆشییەوە ژمارەیەك سزای ڕاگەیاندووە کە سێ وەزیر دەگرێتەوە، لەناویاندا وەزیری بەرگری خلوسی ئاکار.

بەهۆی هێرشە سەربازییەکانییەوە بۆسەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ترەمپ سزای بەسەر تورکیادا سەپاند و داوای دەستبەجێ وەستانی هێرشەکانی کرد.

پێنس وتوویەتی: ترەمپ خۆی ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ ئەردۆغان کردووە، ئەویش بەڵێنی داوە کە هێرش نەکاتە سەر سنوورەکانی کۆبانێ.

پێنس وتوشیەتی: ترەمپ بە ڕوونی پێی ڕاگەیاندووە کە ئەمەریکا داوا لە تورکیا دەکات هێرشی داگیرکاری بوەستێنێت و ڕاستەوخۆ تەقەکردن رابگیرێت و دەست بکرێت بە دانوستان لەگەڵ کورد تاکو سنوورێك بۆ توندوتیژی دابنرێت.