سەردێڕ:

پنتاگۆن: ھەفتەی داھاتوو ناتۆ کۆدەبێتەوە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا

فۆتۆ: 
2019-10-15

7311 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان داوا لە ناتۆ دەکات سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت.

پنتاگۆن ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھێرشەکەی تورکیا بۆ سەر سوریا ھەوڵە نێودەوڵەتیەکانی دژ بە داعش، پەکخست.

هاوکات، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئەو ھێزانەی لە سوریا دەکشێنەوە لە ناوچەکە دەمێننەوە بۆ رێگریکردن لەسەرھەڵدانەوەی داعش.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەریتانیا بڕیاریدا چاو بەھەموو مۆڵەتەکانی ھەناردەکردنی چەک بۆ تورکیا بخشێنێتەوە.

ئەم بڕیارەی بەریتانیا دوای ئەوە دێت، هەریەک لە وڵاتانی (ئەڵمانیا، فەڕەنسا، سوید، فینلەندا و ھۆڵەندا) سەرباری ئیدانەکردنی ھێرشەکەی تورکیا، ھەناردەکردنی چەکیان بۆ ئەو وڵاتە ڕاگرت.