سەردێڕ:

ترەمپ ڕازی بوو بە سەپاندنى سزا بەسەر تورکیادا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا..وێنەی ئەرشیف
فۆتۆ: 
2019-10-14

20793 جار خوێندراوەتەوە

دوناڵد ترەمپ سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، ڕەزامەندى نیشاندا بە سەپاندنى سزا بەسەر تورکیادا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سزا بەسەر بەرپرسانی تورکیا و ئەوانەشدا دەسەپێنم کە لە ھێرشەکانی تورکیادا بەشداربوون.

دەشڵێت، بە تەواوی ئامادەم بۆ "وێرانکردنی ئابووریی" تورکیا ئەگەر بەرپرسانی تورک لەسەر ئەم ڕێگە مەترسیدار و وێرانکەرە بەردەوام بن.

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی، وەزارەتی بازرگانی دانوستانەکانی لەگەڵ تورکیا، بە مەبەستی چەند گرێبەستێکی ١٠٠ ملیار دۆلاری ڕادەگرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، "باج" لەسەر ستیل و پۆڵای ھاوردەکراو لە تورکیاوە بە ڕێژەی ٥٠% زیاد دەبێت.