سەردێڕ:

​ئەردۆغان: ئەوەی سوریای دەرهێنا لە یەکیەتی عەرەبی ئێستا دەیەوێ بیگەڕێنێتەوە ناوی

فۆتۆ: 
2019-10-14

3817 جار خوێندراوەتەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا وتی "ئەوەی سوریای دەرهێنا لە یەکیەتی عەرەبی ئێستا لە دوای ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی دەیەوێ بیگەڕێنێتەوە ناو یەکیەتییەکە، ئەم دژیەکییە چییە!".

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ دوو شەممە ١٤ی تشرینی یەکەم وتویەتی ئەوەی سوریای دەرهێنا لە یەکیەتی عەرەبی، لە ئێستادا دوای ئۆپەراسیۆنی "کانی ئاشتی" دەیەوێت بیگەڕێنیتەوە ناو ئەو یەکییەتییە، هەروەها لە وەڵامی بڕیارێکی یەکیەتی عەرەبیشدا دەربارەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی وتی "بڕیاری تێکەڵ و پێکەڵ" دەدەن دەربارەی تورکیا، کە لەگەڵ ویستەکانی خۆیاندا دەگونجێ. وتیشی بڕیارەکانتان پێش ناکەوێ و دوا ناکەوێ.

هەروەها دووپاتی کردەوە کە "وڵاتەکەی ناکشێتەوە دواوە لە هێرشەکانی سەر سوریا، گرنگ نییە چی وتراوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە کە چوارشەممەی ڕابردوو ٩ی تشرینی یەکەم، تورکیا دەستی کرد بە هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای سوریا لە ڕێگای هێزی ئاسمانی و پاشان زەمینی، ئەو ئۆپەراسیۆنەشی ناو نا "کانی ئاشتی’’