سەردێڕ:

ئاژانسی هاوار: تا ئێستا نازاندرێت چۆن چەک گەیشتووەتە دەست چەکدارە زیندانیکراوەکانی داعش

فۆتۆ: 
2019-10-14

11999 جار خوێندراوەتەوە

هاوار نیوز بڵاویکردەوە، تا ئێستا نازاندرێت چۆن چەک گەیشتووەتە دەست چەکدارە زیندانیکراوەکانی داعش.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسەکە، پێکدادان لە نێوان چەکدارە زیندانیکراوەکانی داعش و ھێزەکانی سوریای دیموکراتدا ڕویداوە لە کەمپی عەین عیسا، تا ئێستاش نازاندرێت بە چ شێوەیەک چەک گەیشتووەتە دەستیان سەرەڕای ئەوەی لە کامپەکەدا بوون.

دەشڵێت، تورکیا ھەوڵ دەدات داعشەکان و زیندانییەکان لەو کەمپە دەربھێنێت، بۆ ئەوەی بەکاریانبھێنێت بۆ ترساندنی جیھان.

وتیشی، تورکیا لە دوێنێوە کەمپی عەین عیسای بە ئامانج گرتووە و یارمەتی ٧٥٠ خێزانی داعشی داوە لە کەمپەکان ھەڵبێن.

دوای هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، دۆسیەی زیندانیانی داعش بووەتە جێی باسی گەرمی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، باس لەوەش دەکرێت لەکاتی هەڵهاتنیان دەبنە جێگەی "مەترسی" بۆسەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان.