سەردێڕ:

بۆینگ و پۆرش پەرە بە ئوتومبێلێکی کارەبایی فڕیو دەدەن

فۆتۆ: 
2019-10-14

1549 جار خوێندراوەتەوە

هەردوو کۆمپانیای بۆینگ و پۆرش ڕایانگەیاند، پێکەوە کار دەکەن بۆ پەرە پێدانی جۆرە ئوتومبێلێک کە توانای فڕینی ھەیە.

کۆمپانیای بۆینگی ئەمریکی بۆ درووستکردنی فڕۆکە، بە ھاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای پۆرشی ئەڵمانی، بۆ درووسکردنی ئوتومبێلی وەرزشی ڕایانگەیاند، پێکەوە کار دەکەن بۆ پەرە پێدانی ئوتومبێلێکی کارەبایی کە توانای فڕینی ھەیە.

ئەو دوو کۆمپانیایە باسیان لەوە کرد، بڕیاریان داوە پێکەوە کار بکەن بۆ تاقیکردنەوەی بازاڕی گواستنەوە لە ڕێگای ئاسمانەوە، ھەروەھا فراوانکردنی ھاتووچۆ لەڕێگای ئاسمانییەوە، کە گواستنەوە و نیشتنەوەکانی بە تەواوی ئەلیکترۆنی دەبن.

ئەو دوو کۆمپانیایە ئەوەشیان خستووەتەڕوو، بڕیاری پێکەوە کارکردنیان داوە، بەڵام ھیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە دەربارەی تێچووی پڕۆژەکە.

ھەروەھا ھیچ ڕێکەوتنێکی دیاریکراویان دیارینەکردووە بۆ تەواوکردنی، لەگەڵ ئەوەشدا نرخێکی بازرگانیان بۆ ئوتومبێلە فڕیوەکە دانەناوە.

کۆمپانیای پۆرش کۆمپانیایەکی ئەڵمانی پیشەسازیی ئۆتۆمبێلی وەرزشییە، سەر بە گروپی ڤۆلکس واگنە، ھاوکات کۆمپانیای بۆینگی ئەمریکیش تایبەتە بە دیزاین کردن، پیشەسازی و درووستکردنی فڕۆکە، موشەک، مانگی دەستکرد و چەندین کەرەستەی دیکەی هاوشێوە.