سەردێڕ:

میدیاکانی تورکیا: سوپای تورکیا شەڕی کۆنتڕۆڵکردنی منبجی دەستپێکرد

فۆتۆ: 
2019-10-14

9399 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، سوپای تورکیا شەڕی کۆنتڕۆڵکردنی منبجی دەستپێکردووە.

دوای ڕێکەوتنی هەسەدە و ڕوسیا و سوریا، بۆ گەڕاندنەوەی سوپای ئەسەد بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لەئێستادا سوپای تورکیا شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی منبج دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی ڕابردوو هێزەکانی سوپای سوریا کە بەشار ئەسەد سەرکردایەتی دەکات، گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان و لە ئێستدا شەڕ لەو ناوچانە بەردەوامە.

٩ی تشرینی یەکەم سوپای تورکیا هێرشەکانی دەستپێکرد بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، بەپێی ئامارەکانی هەسەدە، دەیان شەهید و بریندار هەیە و، زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوون.