سەردێڕ:

ترەمپ: لەوانەیە کوردەکان خۆیان داعشەکان ئازاد بکەن بۆ ئەوەی ئێمە توشی شەڕ بکەنەوە

ناوی داعش نابات
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.
فۆتۆ: 
2019-10-14

16303 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ، لە نوێترین تویتیدا دەڵێت لەوانەیە کوردەکان خۆیان هەندێکیان لێ ئازاد بکەن بۆ ئەوەی ئێمە توشی شەڕ بکەنەوە.

هاوکات، ترەمپ لە تویتەکەیدا ناوی داعشی نەهێناوە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی هەڵهاتنی ژمارەیەکی زۆر لە داعش و خێزانەکانیا دوێنێ لە کەمپی عەین عیسا، ترەمپ مەبەستی لە داعشە.

بارودۆخی سوریا بە خێرایی گۆڕانکاریی تێیدا ڕوودەدات، و دوێنێ، هەسەدە بە چاودێری ڕوسیا ڕێککەوتنێکی کرد لەگەڵ حکومەتی سوریا بۆ گەڕانەوەی هێزەکانی سوپای سوریا بۆ سنوورەکانیان لەگەڵ تورکیادا.