سەردێڕ:

ئاڵدار خەلیل: پاراستنی سنووری سوریا ئەرکی هەموو هێزەکانی سوریایە

ئاڵدار خەلیل، هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی سوریا.
فۆتۆ: 
2019-10-14

10672 جار خوێندراوەتەوە

ئاڵدار خەلیل هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی سوریا ڕایگەیاند، پاراستنی سنورەکانی سوریا ئەرکی هەموو هێزەکانی ناوخۆی سوریایە.


هاوکات ئەوەشی وتووە، "هاتنی سوپای سوریا بە نێوانگیری ڕوسیا بۆ ڕۆژئاوای کورستان، مانای درووستبوونی تێگەیشتنێکی هاوبەش دەدات لە نێوان خۆ-بەڕێوەبەرێتی ڕۆژئاوا و حکومەتی سوریا کە پێویستە شانبەشانی ئێمە سنوورەکانی سوریا لەگەڵ تورکیا بپارێزین".

ئاماژەی بەوەشدا، "ئەم ڕێککەوتنەمان کرد چونکە خەڵکەکەمان پێویستی بوو".

پێشتر، ئاڵدار خەلیل ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە ڕووسیا خاوەنی قسەی خۆی نیە و لە بابەتی عەفریندا ناوی زڕاوە چونکە پابەند نەبوو بە بەڵێنەکانیەوە، بەڵام وادیارە ئەمجارەیان ڕوانینێکی ئەرێنیی لەسەر ڕوسیا هەیە یاخود دۆخەکە وا دەخوازێت.