سەردێڕ:

سەرێکانی.. بەهۆی بۆمبارانی سوپای تورکیاوە ئەمرۆ چوار کەس شەهید و دە کەسی دیکەش بریندار بوون

دیمەنی ئەمرۆی شاری سەرێکانی.
فۆتۆ: 
2019-10-13

753 جار خوێندراوەتەوە

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئەمرۆ یەکشەممە، لە سەرێکانی بەهۆی بۆمبارانی سوپای تورکیاوە ٤کەس شەهید و ١٠کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشدا، "لەناو قوربانییەکاندا پێنجیان هاوڵاتی مەدەنین".

لە ٩ی ئەم مانگەوە هێرشەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکردووە، و هەربەپێی نوێترین ئامارەکانی روانگەی سووریا تا ئێستا، بە سەدان شەهید و برینداری مەدەنی هەیە و ١٠٤ شەڕڤان شەهید بوون. هەروەها، ٧٦ لە ئەندامانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا کوژراون کە ١٣یان هەر بەهۆی بۆمبارانکردنەکانی سوپای تورکیاوە بووە. هاوکات تا ئێستا، ٨ سەربازی تورکیایی کوژراون کە تورکیا خۆی تەنها دانی بە کوژرانی ٥یاندا ناوە. ئەمە جگە لە ئاوارەبوونی سەدان هەزار هاوڵاتی.