سەردێڕ:

فرانس پرێس: سوپای سوریا بە ڕێککەوتنی لەگەڵ کوردەکان دەتوانێت هێزەکانی لەسەر سنوور لەگەڵ تورکیا بڵاوە پێبکات

فۆتۆ: 
2019-10-13

4398 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، سوپای سوریا بە ڕێککەوتنی لەگەڵ کوردەکان دەتوانێت هێزەکانی لەسەر سنوور لەگەڵ تورکیا بڵاوە پێبکات.

لەمبارەیەوە ھەسەدە ڕایگەیاندووە، ڕێککەوتنەکە ھەلی ئازادکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیامان پێدەدات بە عەفرینیشەوە.

دەشڵێت، "لەگەڵ حکومەتی سوریا ڕێککەوتین سوپا بە درێژایی سنوور لەگەڵ تورکیا بڵاوببێتەوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لەدوای ڕێککەوتنی نێوان ھەسەدە و رووسیا، ھێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا دەتوانن بچنە ناو شاری کۆبانی و منبج.