سەردێڕ:

پۆلیسی سلێمانی بە تۆمەتی ساختەکردنی تابلۆی ئۆتۆمبیل کەسێکی دەستگیرکرد

فۆتۆ: 
2019-10-13

2693 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند کەسێکیان بە تۆمەتی ساختەکردنی تابلۆی ئۆتۆمبیل دەستگیرکردووە و لە ئێستادا لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، ئەمڕۆ ١٣ی تشرینی یەکەم، "تۆمەتبار"ێکیان بە ناوی (ڕح ن) بە تۆمەتی ساختەکردنی تابلۆی ئۆتۆمبیل دەستگیرکردووە، کە ویستوویەتی تابلۆی ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدس کە ھیچ سەرەتایەکی نییە، ساختە بکات لە بەرامبەر بڕێک پارەدا.

ئەوەش ھاتووە، دوای ئەوەی پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگەیشتووە دەربارەی ئەو کەسە، لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە و دوای چاودێریکردن توانیویانە دەستگیری بکەن.

دەشڵێت، لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بە فەرمانی دادوەر و بە "ماددەی ٤٥٣" لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە، ھەروەھا لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

بەوتەی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەکە لەبەردەم ئەفسەری لێکۆڵینەوەدا "دانی بە تاوانەکەیدا" ناوە.

Image may contain: car and outdoor

Image may contain: one or more people