سەردێڕ:

پەیامنێری ئێن ئارتی: سوپای سوریا گەیشتە منبج

فۆتۆ: 
2019-10-13

15728 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئارتی ڕایگەیاند، سوپای سوریا گەیشتووەتە منبج و وابڕیارە خاڵی چاودێریی دابنێن.

هاوکات ڕاشیگەیاند، دوای ئەوەی ئەمرۆ مەزڵوم کۆبانی، فەرەماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ئەمریکییەکانی ڕاگەیاندووە، "گەر ئەمریکا هاوکار نەبێت لە پاراستنمان، ئەوا هەسەدە و کورد لەگەڵ ڕوسیا و سوریا ڕێکدەکەون".

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمە بە هەموو فەرماندەکانی یەپەگە و یەپەژە وتراوە.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە ئەمریکا تا ئێستا گوێی بە داواکارییەکەیان بۆ ناوچەی دژەفڕین نەداوە و لە ئەنجامدا، هەسەدە لەگەڵ روسیا و سوریا ڕێککەوتووە و هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریاش، کەمێک لەمەوبەر گەیشتونەتە منبج. سوپای سوریا بۆ جەنگان لە دژی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا هاتووە.