سەردێڕ:

ڕوانگەی سووری: ھەسەدە و ڕووسیا ڕێککەوتن کۆبانێ و منبج ڕادەستی سوپای سوریا بکرێن

فۆتۆ: 
2019-10-13

22999 جار خوێندراوەتەوە

ڕوانگەی سوری بڵاویکردەوە لەدوای ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و رووسیا، هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا ئامادەکاریی بۆ چونە ناو شاری کۆبانی و منبج دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی هەواڵیی باکور (ئێن پی ئەی) لە زاری محەمەد شاهین جێگری بەرپرسی هەرێمی فوڕاتەوە بڵاویکردەوە، ئەم هاتنەی هێزی حکومەتی سوریی لەسەر بنەمای ڕێککەوتنێکیانە لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە هەسەدە پێشتر بە ئەمریکای ڕاگەیاندبوو کە یان ناوچەی دژەفڕینیان دەوێت یاخود پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا و حکومەتی سورییادا دەبەستنەوە. ئەمریکاش تا ئێستا گوێی بە داواکارییەکەیان نەداوە و لە ئەنجامدا، بەپێی ئەم سەرچاوە هەواڵییە بە زویی، هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریاش لە دژی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا دەجەنگن.