سەردێڕ:

ڕوانگەی سووری: هێزە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە گرێسپی دەستیان کردووە بە کوشتوبڕ

فۆتۆ: 
2019-10-13

11201 جار خوێندراوەتەوە

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە گرێسپی دەستیان کردووە بە کوشتوبڕ.

لەڕاگەیەندراوێکدا ڕوانگەی سوری ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرێکانی تائێستا بەدەست ھێزە کوردییەکانەوەیە.

دەشڵێت، خەڵکێکی زۆری کۆبانێ ئاوارە بوون و بەھۆی ھێرشی فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆسەر سەرێکانی، شەھید و بریندار ھەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ھێزەکانی تورکیا تائێستا نەچوونەتە ناو سەرێکانی.

ئەمەش لەکاتێکدایە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و دەیان شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە، سەدان هەزار کەسیش ئاوارەبوون.