سەردێڕ:

پنتاگۆن: هەزار سەرباز لە چەند ناوچەیەکی باکوری سوریا دەکشێنەوە

فۆتۆ: 
2019-10-13

4587 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، هەزار سەرباز لە ناوجەکانی باوکری سوریا دەکشێنەوە.

مایک ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، واشنتن ئامادەکاریی دەکات بۆ کشانەوەی ئەو هەزار سەربازەی لە ڕۆژئاوای کوردستان ماونەتەوە.

وتیشی، کشانەوەی ئەو سەربازانە بەبڕیاری ترەمپ بووە و، بەشێوەیەکی خێرا دەکشێنەوە.

بڕیاری کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، کورد دەبێت خۆی بەرگری لەخۆی بکات و چیتر سەربازەکانیان لەسەر سنورەکانی تورکیا و سوریا جێگیر ناکەن.

٩ی تشرینی یەکەم ئەمریکا بڕیاریدا سەربازەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بکشێنێتەوە، دوای ئەم بڕیارەش سوپای تورکیا هێرشی کردە سەر ئەو ناوچانە و تا ئێستاش دەیان شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە، بەسەدان هەزار کەسیش ئاوارەبوون.