سەردێڕ:

هەسەدە زۆربەى ناوچەکانى لە سەرێکانى کۆنتڕۆڵکردەوە

تورکیا کەمتر لە ١٠% بەدەستەوەیە
فۆتۆ: 
2019-10-13

16490 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسى هەواڵى ئەلعەربیە بڵاویکردەوە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) تەنگیان بە سەربازە تورکیەکان هەڵچینیوەو و زۆربەى ناوچەکانى لە سەرێکانى کۆنتڕۆڵکردۆتەوە و تورکیاش تەنها نزیکەى لەسەدا ١٠ى شارۆچکەکەى بەدەستەوە ماوە، دواى ئەوەى دوێنێ نزیکبووبووە لە گرتنەدەستى تەواوى شارۆچکەکە.

بەپێى میدیاکانى رۆژئاوا، فرۆکەکانى تورکیا بەچڕى بۆردومانى ناوچەى پیشەسازییان کردووە لە سەرێکانى بە ئامانجى گرتنەدەستى ئەو ناوچەیە لە دەستى هەسەدە.

لەگەڵ ئەوەشدا شەڕوپێکدانان لە نێوان هەسەدە و هێزە چەکدارییەکانى دیکە کە تورکیا پاڵپشتى دەکات بەردەوامە.

هاوکات روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاند، چەکدارەکانى نزیک لە تورکیا ژمارەیەک هاوڵاتى مەدەنییان کوشتووە و لەنێویاندا ھەڤرین خەڵەف سەرۆکی پارتی ئایندەی سوریا کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا گولەباران کراوە.

بەپێى ئامارەکانى نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوى مافى مرۆڤى سوریا  لەماوەى ٤ ڕۆژى رابردوى هێرشى تورکیا و گروپەکانى نزیک لەو وڵاتە بۆ سەر ناوچەکانى باکورى رۆژهەڵاتى سوریا لانى کەم ١٠٠ کەس کوژراون و زیاتر لە لە دوو سەد کەسیش برینداربوون و دوو سەد هەزوار کەسیش ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە و ئاوارەبوون.