سەردێڕ:

دۆناڵد ترەمپ: پێویستە شەڕە بێکۆتاییەکان کۆتاییان پێبێت

نوێترین تویتییەتی
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
فۆتۆ: 
2019-10-13

19289 جار خوێندراوەتەوە

لە تویتێکیدا، کەمێک لەمەوبەر، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێویستە شەڕە بێکۆتاییەکان کۆتاییان پێبێت.

سەرۆکەکەی ئەمریکا وشەی (Must)ی بەکارهێناوە کە لە زمانی ئینگلیزییدا بۆ کردنی شتێکە بەڕادەی "زۆر پێویست".

والێکیش دەدرێتەوە کە مەبەستی لە شەڕی نێوان کوردەکان و تورکیا بێت بەوەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، و لە تویتێکی دیکەیدا، شەڕی نێوان سوپای تورکیا و کوردەکانی بە شەڕێکی هەمیشەیی چواندبوو.

دوای ئەوەی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەردۆغان، دۆناڵد ترەمپ ڕەزامەندی نیشاندابوو بە کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە باکوری سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان)، لە ٩ی ئەم مانگەوە سوپای تورکیا هێرشی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە کە تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ کەسی مەدەنی شەهید و بریندار بوون.