سەردێڕ:

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ھەڵبژاردەی تورکیا ڕووبەڕووی سزا دەکاتەوە

یاریزانانی هەڵبژاردەی تورکیا لە ساتی ئەنجامدانی سڵاوە سەربازییەکەدا.
فۆتۆ: 
2019-10-12

19299 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە یاری دوێنێیاندا لە بەرامبەر ئەلبانیا، ھەڵبژاردەی تورکیا سڵاوی سەربازییان بۆ سوپای وڵاتەکەیان نارد، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یۆفا) ڕایگەیاندووە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکەن.

بەشی وەرزشی ڕۆژنامەی زە سەن-ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، "سڵاوەکە بۆ پشتگیریکردن لە هێرشەکانی سوپای تورکیا بووە، کە چەند ڕۆژێکە شەڕڤانانی کوردی کردووەتە ئامانج".

ماوەیەک پێش ئێستاش، یۆفا سزای ھەڵبژاردەی سلۆڤاکیای بە بڕی ١٣ ھەزار یۆرۆ دا، بەوەی "پەیامی سیاسی"یان لەڕێگای وەرزشەوە دەربڕی بوو.

تادێت کاردانەوە و ناڕەزایەتی وڵاتان لەسەر هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان فراوانتر دەبێت کە بەهۆیەوە نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون.