سەردێڕ:

تەقینەوەی کەشتییە نەوت ھەڵگرەکەی ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە

فۆتۆ: 
2019-10-11

2036 جار خوێندراوەتەوە

پاش تەقینەوەی کەشتییەکی نەوت ھەڵگری ئێران لە نزیک بەندەری جددە، ئەمڕۆ ھەینی، نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا بەرز بوەوە.

بە پێی ھەواڵی ئاژانسی "بلومبێرگ"، ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٩ی بەیانی بە کاتی مۆسکۆ و پاش تەقینەوەی نەوتھەڵگرە ئێرانیەکە لە دەریای سور، نرخی نەوتی برێنت بە ڕێژەی %٢ بەرز بووەتەوە.

 بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ٥٨ دۆلار و ٢٣ سەنتەوە  بۆ ٦٠  دۆلارو ٢٩ سەنت، هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە ٥٢  دۆلارو ٢٣ سەنتەوە  بۆ٥٤  دۆلارو ٥٣ سەنت بەرز بووەوە.

بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و واشنتن و هەروەها کشانەوەی تاکلایەنەی دۆناڵد ترەمپ لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە لە ساڵی ٢٠١٥ کە بە ڕێککەوتنی پێنج کۆ یەک ناسراوە، بەردەوام نرخی نەوت گۆڕانکاریی بەسەردادێت.