سەردێڕ:

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ به‌یاننامه‌یەکى سه‌باره‌ت به‌ ھێرشی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2019-10-11

3548 جار خوێندراوەتەوە

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵى ئیسلامى لەپەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە،  ھێزەکانی ئەمریکا بەکشانەوەیان لە سنوری نێوان رۆژئاوای كوردستان‌ و تورکیا پشتیان لە کوردانی رۆژئاوا کرد.

فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان لە به‌یاننامه‌یەکدا ڕایگەیاند، ھێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای كوردستان‌ پشتیان لە کورد کرد بە بەھانەی دروست کردنی ناوچەی ئارام، تورکیا دەستیکرد بەھێرش بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، کە تا ئێستە چەندین قوربانی و بریندار و ھەزاران ئاوارەی لێکەوتۆتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە سەرۆکایەتی ھەرێم و سەرۆکایەتی حکومەت ھەموو ھەوڵێک بخەنە کار بۆ بەرگرتن بەھەر داگیرکاری و کۆمەڵکوژی و ئاوارەبوونێکی کوردانی رۆژئاوا.

ئەوەشخراوەتەڕوو ، داواکارن کۆبوونەوه‌یەکی خێرا گرێ بدات‌ و ئەو لەشکرکێشی و سنوربەزاندنە بۆسه‌ر رۆژئاوا ئیدانە بکات.

ئەوەش لەکاتیکدایە، ماوەی سێ ڕۆژە سوپای تورکیا ھێرشێکی بەرفراوانیان کردووەتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و تا ئێستا زیاتر لە ١٥ ھاوڵاتی سڤیل و شەڕڤانی ھەسەدە شەھیدبوون.