سەردێڕ:

ساڵح موسلیم داوای هاوکاری لە کوردانی چوار پارچەی کوردستان دەکات

فۆتۆ: 
2019-10-10

16641 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى تەڤدەم ڕایگەیاند، داوا لە هەموو کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەن هەرچیان لە دەستدێت بۆ هاوکاریکردنی کوردانی ڕۆژئاوا بیکەن.

ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤدەم لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند "ئەمڕۆ کورد لە ڕۆژئاوا لە بەرگریکردنێکی سەختدایە لە مافەکانی و پێویستی بەھاوکاری ھەموو کوردێکی بە ویژدانە".

راشیگەیاند "ئێمە تەنھا دەمانەوێت بژین و ئەوە مافی خۆمانە، بەڵام لێناگەڕێن و ھەوڵی داگیرکردنی خاکەکەمان دەدرێت".

ئەوەش لەکاتیکدایە، ماوەی دوو ڕۆژە سوپای تورکیا ھێرشێکی بەرفراوانیان کردووەتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و تا ئێستا زیاتر لە ١٥ ھاوڵاتی سڤیل و شەڕڤانی ھەسەدە شەھیدبوون.