سەردێڕ:

ترەمپ: سێ بژاردەمان لە بەردەمە

فۆتۆ: 
2019-10-10

40737 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، سێ بژاردەمان لە بەردەمە، وتیشی ١٠٠% خەلافەتی داعشمان تێکشکاند.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " ئێمە ١٠٠% خەلافەتی داعشمان تێکشکاند و چیتر ھیچ ھێزێکی سەربازیمان لە ناوچەکەدا لەژێر ھێرشی تورکیادا نین لە سووریا".

دەشڵێت، ئێمە بە تەواوی کاری خۆمانمان کردووە و ئیستا تورکیا ھێرش دەکاتە سەر کورد کە ٢٠٠ ساڵە شەڕ دەکەن.

وتیشی، ئێمە یەکێک لەم سێ بژاردەیەمان ھەیە، ھەزاران سەرباز بنێرین و بە شێوەی سەربازی سەرکەوین، بە توندی لە دارایی تورکیا بدەین و گەمارۆ بخەینە سەری، یان میانگیری ڕێککەوتنێک لەنێوان تورکیا و کورد بکەین.

ئەم لێدوانانەی ترەمپ لەکاتێکدایە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دژایەتی خۆیان بۆ هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەردەبڕن.