سەردێڕ:

ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی: ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی کورددان ناگەڕێنەوە سەر دیمەشق ئەگەر تورکیا داگیریان بکات

فۆتۆ: 
2019-10-10

3935 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی ڕایگەیاند ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد ناگەڕێنەوە سەر دیمەشق ئەگەر تورکیا داگیریان بکات.

ئەم لێدوانەی هەسەدە لە کاتێکدایە، ماوەی دوو ڕۆژە سوپای تورکیا بەقوڵایی چەندین کیلۆمەتر چووەتە ناو خاکی رۆژئاوای کوردستان و بەرپرسانی هێزە کوردییەکان بەگەورەترین مەترسی باسیدەکەن.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو لەبەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورکیا بەرگریی دەکەن و ڕێگە نادەن داگیرکاریی تورکیا پەرەبسێنێت.

لە دوای دەستپێکردنی ململانێ چەکدارییەکانی سوریاوە، ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) ناوچەیەکی بەرفراوانی لە باکور و باکوری ڕۆژھەڵاتی سوریا کۆنتڕۆڵکردووە و سیستمێکی خۆبەڕێوەڕی تیایاندا دامەزراندووە.

لە ماوەی سێ ساڵی شەڕی داعش لە سوریا، پشتیوانی یەپەگە و گروپە چەکدارەکانی تری ناوخۆیی ئەو وڵاتە لەلایەن ھاوپەیمانانەوە، خاڵی ناکۆکی نێوان ئەمریکا و تورکیا بووە و چەندین جار ئەنکەرە ھەڕەشەی ھێرش و ئۆپراسیۆنی سەربازی کردووە بۆ ئەو ناوچانە.